مانگرتووانی سلێمانی: بێ جیاوازی پێشوازیمان لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن کردووە

مامۆستایانی مانگرتووی شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ماوەی 34 ساڵە مانگرتن لە خواردن هەنگاوێکی قورس و جدیی بووە، هەروەها پێشوازیمان لە سەرجەم لایەنەکان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی مانگرتووی شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، وەک مامۆستایانی مانگرتوو لە رۆژی یەکەمی ناڕەزایەتییەکانەوە بێ جیاوازی پێشوازیمان لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردووە.

دەشڵێن، هەر کەسێک سەردانی کردووین، سوپاسمان کردووە و گفتووگۆمان دەربارەی داواکارییەکانمان ئەنجامداوە و دەستمان بە ڕووی هیچ کەس و لایەنێکی دیاریکراودا لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا نەناوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، ماوەی 34 ساڵە مانگرتن لە خواردن هەنگاوێکی قورس و جدیی بووە، بۆیە پێویستمان بە پشتگیرییە نەک تۆمەت.

لەشاری سلێمانی، ماوەی نۆ رۆژە ژمارەیەک مامۆستای مانگرتوو، وەک ناڕەزایەتییەک لەبەرامبەر پێنەدانی مووچەکانییان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، مانییان لە خواردن گرتووە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانییان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: کوردانی رۆژئاڤا دەیان هەزار شـ.ـەهیدیان لەپێناو مرۆڤایەتیی بەخشیوە

شۆڕش ئیسماعیل، رایگەیاند، کوردانی رۆژئاڤا دەیان هەزار شـ.ـەهیدیان لەپێناو مرۆڤایەتیی بەخشیوە. ئەمڕۆ، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share