بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی دراوی ساختە دەستگیركرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە تۆمەتبارەكە لە یەكێك لە فرۆشگاكان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی كڕیبوو و ویستبووی بڕێك دراوی ساختەی دیكە ساغبكاتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین لە هاوڵاتییان لەكاتی مامەڵەكردندا دڵنیابن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە، لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی لەو جۆرەش، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس بكەن بە ژمارە (066104).