د. فازڵ نەبی: كێشەی مووچە چارەسەربووە و لەمەودوا مانگانە لە كاتی خۆیدا دەنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچە چارەسەربووە و لەمەودوا مانگانە لە كاتی خۆیدا دەنێردرێت.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پێشتر سێ گرفت لە پرسی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەبووە كە بریتی بووە لە پرسی داهات و كێشەی لیستەكان و تەوتین و ئەوەی گرفتی سەرەكی بوو پرسی داهاتە ناوخۆییەكان و لەئێستادا هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتن و هەرێم ئامادەیە مانگانە نیوەی داهاتەكەی رادەستی بەغداد بكات.

وتیشی، “كێشەی مووچە چارەسەربووە و لەمەودوا مانگانە لە كاتی خۆیدا دەنێردرێت و هیچ جیاوازییەك نامێنێت لە نێوان خانەنشینانی هەرێم و عێراق و ئەو گرفتانەی پێشتر هەبوون چارەسەردەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە رەتیدەكاتەوە گەندەڵی لە تیروپشكی حاجیاندا كرابێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە گەندەڵی لە تیروپشكی حاجیاندا كرابێت. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج…
Total
0
Share