سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەناو بینای دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەر (سرود)ـەوە، هێرشکراوەتە سەر پارێزەر سوهاد عەبدولکەریم.
سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پارێزەر سوهاد لە کاتێکدا کە لە دادگا بووە، لەلایەن پاسەوانانی ئەو دادوەرەوە بە توندی لێیدراوە.
هاوکات سەندیکاکە ئیدانەی ئەم کارە دەکات و دەڵێت، سکاڵای یاسایی لەسەر هێرشکارەکان تۆمارکردووە و داواشدەکات، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت.