وەزارەتی دارایی: سبەی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم (یەک) دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەمویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوارشەممە 5ی شوباتی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەشڵێت، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە چەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: بۆ سەلامەتیی کرێکاران زیاتر لە هەزار و 100شوێنمان ئاگادارکردووەتەوە

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ” بۆ سەلامەتیی کرێکاران زیاتر لە هەزار و 100شوێنمان ئاگادارکردووەتەوە”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند،…
Total
0
Share