وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پڕۆسەی چاكسازیی بەردەوامدەبن و هەوڵەكانیشیان لەپێناو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامییان دەبێت.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە وتارێکدا کە لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی فیرقەی سێ و چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەشیکرد رایگەیاند، هەوڵەكانیان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامییان هەیە و رانەوەستاون.
وتیشی، “تا كۆتایی ساڵی 2026 هەوڵدەدەین هیچ هێزێك لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوونی نەمێنێت و پڕۆسەی چاكسازیش قۆناغی سەخت و دژواری بڕیوە”.