ئاوات شێخ جەناب: كێشەی مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەركرا

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتینە رێككەوتن و بۆ ساڵی 2025 كێشەی مووچەخۆران چارەسەركراوە و دەشڵێت، “لە سبەینێ و دوو سبەیەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ عێراق رێككەوتین و زۆر سوپاسی سەرجەم لایەن و ئەندامانی پەرلەمان دەكەم كە رۆڵیان هەبووە لە گەیشتن بە رێككەوتن.

وتیشی، “لە سبەینێ و دوو سبەیەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆران دەكرێت بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، گروپێكی مەترسیداری چەكداری داعش(ویلایەتی كوردستان) هەڵوەشاندەوە و تۆڵەی شەهیدانی (قەرەداغ و ناوشوان)دەكاتەوە. لە راگەیەندراوەكەی…
Total
0
Share