لە رووداوێکی هاتوچۆدا 13 ئەندامی خێزانێک برینداربوون

لە نزیک قەزای خورماتوو رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و 13 کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای خورماتوو لە نزیک گوندی ئەنگیجە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە و بەهۆیەوە 13 کەس کە سەرجەمیان خێزان و کەسوکاری یەکترن برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، ئەو خێزانەی لە رووداوەکەدا برینداربوون جوتیارن ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لەسەر کێڵگە کشتوکاڵییەکەیان ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە.

 

لەدوای رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو و لەوێ چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share