عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، عومرەکارێکی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سعودیە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتی (محەمەد عەبدولغەفور ياسين) دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، لە شاری مەدینە کۆچی دواییکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، عومرەکارەکە تەمەنی سەرووی 60 ساڵە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، لەکاتی نوێژی بەیانی، تەندروستیی تێكچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و هەر لەویش کۆچی دواییكردووە.

دەشڵێت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندیی خانەوادەکەی، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی (بقیع) لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێم تۆمارکراون

بێستون شەهید جەبار بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە سەرانسەری هەرێم…
Total
0
Share