كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمیش بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -2 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى