بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دوو راوچی لە سنووری قەرەداغ دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بە هاوبەشی لەگەڵ (لیوای یەکی سکرتاریەت) بۆ سنووری گوندی (بانی خێڵان)ی سەر بە قەزای قەرەداغ دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران.
دەشڵێت، هەروەها دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و چەندین کەرەستەی راوکردنی باڵندەی کێویدا گیرا .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.
