راگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکانیان لە بەغداد بەردەوامی هەیە و چاوەڕێدەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەکانیان تەواوبکەن.

 

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە بۆ رۆژی دووەم کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە شاری بەغداد بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە هونەریەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمە هونەریەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن لە کۆبوونەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکان، چاوەڕێدەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەکان تەواو بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا…
Total
0
Share