هەولێر.. گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی ئەنجامدرا

بۆ پاڵپشتیی مانگرتنەكەی سلێمانی و داواكردنی چارەسەری گرفتی مووچە لە هەولێر گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا.

لەمیانەی گردبوونەوەكەدا راگەیەندراوی رێكخراوی پیشەیی مامۆستایان خوێندرایەوە كە تیایدا هاتووە، سوورین لەسەر داواكردنی پێدانی مووچەی مانگانە لەكاتی خۆیدا و كۆتاییهێنان بە قەیرانی دواكەوتنی مووچە. هەروەها پێدانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و مانگی یەكی ئەمساڵ پێكەوە.

داواشكرا، پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە كە ماوەی 10 ساڵە راگیراوە و بەهۆیەوە مووچەخۆران دوو تا سێ پلەیان دواكەوتووە و لە ئاكامیدا مووچەخۆران لانیكەم 20 ملیۆن دیناریان خوراوە، جگە لە نەدان و پاشەكەوتكردنی نزیكەی 60 مووچە كە بەهۆی ئەویشەوە 30 تا 50 ملیۆن دیناری مووچەخۆران خوراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و دەرچووان و پێشخستنی زانكۆكان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەك بڕیاری دەركرد لەپێناو باشترکردنی ئاستی زانستیی زانکۆکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن…
Total
0
Share