وەزیری دەرەوەی سوریا پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە کوردی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، “كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە”.

ئەسعەد حەسەن شەیبانی دەڵێت، “گەلی كورد لە سوریا روبەڕوی ستەمبوونەتەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە”.

لە پەیامەکەیدا ئەوەشهاتووە، “پێكەوە وڵاتێك بونیاددەنێین هەمووان تیایدا هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن”.

بڵاوکردنەوەی پەیامێک بە زمانی کوردی لەلایەن دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاوە، یەکەم جارە رووبدات و پێدەچێت پەیوەندیدار بێت بە دانووستانەکانی ئەمدواییانەوە کە لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سوریا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی کردووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم هەڵدەداتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی “نێودەوڵەتی” کردوویەتی بەمەبەستی ناساندنی…
Total
0
Share