هەرێم كەمال ئاغا: مووچەی مانگی 12 مافی مووچەخۆرانە و نابێت بفەوتێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی 12 مافی مووچەخۆرانە و نابێت بفەوتێت.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تیمەكانی هەرێم كاری زۆر باشیان بۆ ئەلیكترۆنیكردن و دابەشكردنی مووچە دەستپێكردووە و پێویستە هەرێم لەگەڵ یاساكانی عێراق خۆی بگونجێنێت.
دەشڵێت، “بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق روونە كە دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بكرێت و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت”.

هەرێم كەمال ئاغا جەختیكردەوە و وتیشی،”مووچەی مانگی 12 مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە و نابێت بفەوتێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share