سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەنم و ئاردی جوتیاری هەرێمی کوردستان بێ کێشەیە بۆ دروستکردنی نان.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “گەنم و ئاردی جوتیاری هەرێمی کوردستان زۆر لە گەنم و ئاردی روسیا و ئۆکرانیا جوانترە، بەڵام خاوەن ئاشەکانی ئێمە بۆ ئەوەی زیان نەکەن و زۆرترین قازانج بۆ خۆیان بێت، دەچن گەنمەکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ناکەن بە ئارد، تاوەکو خەڵک جارێکی دیکە پێیان بفرۆشێتەوە”.
وتیشی، “بەرهەمی ئاشەکانی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە، ئەم مانگە هەرکەسێک پێنج کیلۆ ئاردی سفر وەردەگرێت کە لە ئاشی سەیدسادق کراوە”.