جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، نووسراومان بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی ئەمشەو سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی كرد و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە بە زووترین كات كێشەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربكرێت و بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە هەیە و ئێمە پشتیوانیی خۆمان بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆران دووپاتكردووەتەوە.
وتیشی،”لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراقدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوو فەرمانگەكان دەتوانن داوای تەوتین بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراومان ئاراستەی حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق كردووە كە بانكەكان رابسپێردرێن تاوەكو رێكارەكانی تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات”.