نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە و نرخەکەی بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2797 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی نوێترین زانیاریەکانی بازاڕی تایبەت بە زێڕ، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 30 دۆلار بەرزبووەوە.
هاوکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەرامبەر بە 2797 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە نرخی پێشووی 30 دۆلار بەرزبووەوەتەوە.
لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبووەتەوە.