هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی شۆفێران دەكات

شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی گرتووەتەوە و هاتوچۆی شارەكەش شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە، بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ لەڕێگەی ھەڕوتە دروستبووە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکرێت ئەو ڕێگەیە بۆ ھاتوچۆ بەکارنەھێنن، تاوەکو ژیانیان پارێزراو بێت.

هەروەك دەشڵێت، ڕێگای سەرەکی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەک بەھۆی بارینی بەفر بۆ شۆفێریکردن شیاونیە و داوا لە شۆفێران دەکەین ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە و ھاتوچۆکردن بۆ سنوری شارباژێر ڕاگرن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفربارین گەڕەكەكانی باكووری سلێمانی و شاخەكانی ئەزمەڕ و گۆیژەی گرتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان داوای لێبوردن دەكات
کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری دەكەین

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەكە دەكات، شكستی بزوتنەوەكە لە هەڵبژاردن دەخاتە ئەستۆی خانەكە، دەڵێت،…
Total
0
Share