بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆك وەزیران، عێراق و میسر ژمارەیەك یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژووكرد.
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی حكومی لە بەغداد پێشوازی لە مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی کۆماری میسر كرد و لە كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشی و هەماهەنگیی هەڵوێستەکان سەبارەت بە ئاستەنگ و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێكرا.
هەردوولا سەرۆکایەتیی شاندی هەردوو وڵاتیان کرد لە کۆبوونەوەکانی خولی سێیەمی لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراق-میسر و، تیایدا گفتوگۆی دۆسیە هاوبەشەکان کرا و ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە ژمارەیەک بوار و کەرت واژووكرا.