کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی رۆژانی رابردوو نزیکدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   16پلەى سیلیزى

دهۆک     : 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5  پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 20 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share