لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی سلێمانی سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەنزیک بەنزینخانەی چەمی رەزان رووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان سەنی کرێ، بارھەڵگر، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کراون (بێ سەرەتا) روویدا.
دەشڵێت، لە رووداوەکەدا زیانی ماددی بەر ھەر سێ ئۆتۆمبێلەکە کەوت، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بووە ھۆی دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکە، تیمەکانی ھاتوچۆ ھێڵکاری بۆ رووداوەکە دەکەن و، لە ھەوڵی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکەدان.

