بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداری بایکۆتەکەی وەزیری دارایی نییە

بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵوێست و بایكۆتەكەی وەزیری دارایی بێئاگایە، تەنانەت هۆكارەكەشی نازانن، ڕێکخەری ژووری حکومەتی بزوتنەوەکە دەڵێت، نازانن هەڵویستەكە وەزیراكانی دیكەشیان دەگرێتەوە یان نا.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی، “هۆکاری بەشدارینەکردنی وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران نازانین و ئاگامان لێی نییە”.

سەبارەت بەوەی ئایا هەڵوێستەكە پەیوەندیی بە لێبڕینی موچە، یان دانوستانەکانی بەغدادەوە هەیە؟ کاردۆ محەمەد بێئاگایی پیشاندا و وتی، “کۆبوونەوە و قسەمان لەسەری دەبێت”.

لەبارەی ئەگەری پیشاندانی هەمان هەڵوێست لەلایەن وەزیرەکانی دیکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، ڕێکخەری ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “نازانین تیمەکەمان لە ئەنجومەنی وەزیران دەیانەوێت هەمان هەڵوێستیان هەبێت یان نا، چونکە تائێستا قسەمان لەسەر نەکردووە”.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد.

بابەتی پێشتر

دوو وەزیری هەرێم بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن

بابەتی دواتر

هۆكاری زیادبوونی قەرزەكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share