بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بڕی 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە شاری بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد بە مەبەستی كڕینی ئۆتۆمبێل و بڕی (17 هەزار و 500 دۆلار) لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەڵام پارەكەی وندەكات.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی كە ئەو پارەیە لەلایەن كەسێكەوە دەدۆزرێتەوە و پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسەوە دەكات و پارەكە رادەستی پۆلیس دەكات كە توانرا پارەكە بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنینەوە.