مامۆستایانی گرێبەست داوای مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دەكەن

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوای مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دەكەن.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو كاتژمێر 10ی بەیانی مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین، پێشتر وەك بەڵێنماندابوو كە ئەگەر مووچەی مانگەكانی 7 و 8 تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە نەدرێت خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین.

وتیشی، “بۆ مامۆستایان لە پەروەردەكانی زاخۆ، ئامێدی، سێمێل، شەنگال، پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا رۆژی دووشەممەی داهاتوو كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم پەروەردەی گشتيی دهۆك خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت…
Total
0
Share