سەعدی ئەحمەد پیرە: بەبێ یەكێتی و پارتی حكومەت پێكناهێندرێت

سەعدی پیرە

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، یەكێتی و پارتی دوو لایەنی سەرەكیین لە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان و بەبێ هیچیان حكومەت پێكناهێندرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كابینەی 10ی حكومەتی هەرێم بەبێ هیچ كام لە یەكێتی و پارتی پێكناهێندرێت، لەبەر ئەوەی هیچ كامیان ناتوانن زۆرینە تەواوبكەن.

وتیشی، “دەبێت روون بێت كە حكومەتی هەرێم چی بەبێ پارتی و چی بەبێ یەكێتی حكومەتێكی ناتەواو و لاسەنگ دەبێت، ئەگەر لایەنەكانی دیكەی تێدابێت ئەوا باشترە و ئەگەریش لایەنەكانی دیكەی تێدا نەبێت ئەوا پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت هەر جێبەجێدەبێت”.

دوێنێش وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی لیژنەی تەكنیكیی یەكێتی و پارتی بۆ دیاریكردنی بەرپرسیارێتی و، دیاریكردنی پێكەوە كاركردنی هەردوو حزبە.

دەربارەی وادەی پێكهێنانی حكومەتی نوێش روونیكردەوە، لەوادەكەی گرنگتر پێكهێنانی حكومەتێكی باش و بەرنامەیەكی باشە، بۆ ئەوەی هیچ لایەنێك گلەیی نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانەوە مامۆستایان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی…
Total
0
Share