بافڵ تاڵەبانی سەردانی عەدنان موفتی كرد

عەدنان موفتی و بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆكی یەكێتی، عەدنان موفتی بەسەركردەوە و وتی، خەباتی ئێوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە یەکێتی بپارێزین و بەھێزتری بکەین.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی-یان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە تەندروستییان پرسی و ڕۆڵ و ماندووبوونی ھەڤاڵ عەدنان موفتییان بەرزنرخاند لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتی.

بافڵ تاڵەبانی لەو بەسەرکردنەوەیەدا دوپاتیكردەوە، یەکێتی بەچاوی ڕێزێکی زۆرەوە دەڕوانێتە خەبات و تێکۆشانی ھەموو ئەو سەرکردە و تێکۆشەر و پێشمەرگانەی لە ڕۆژانی سەختدا بەشدار و کۆڵەکەی شۆڕشی نوێ بوون.

هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی، “ئێوە سەرمایەیەکی نیشتمانی و گرنگ و بەنرخی نەک میللەتەکەمان، بەڵکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشن و خەباتی ئێوەش بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە یەکێتی بپارێزین و بەھێزتری بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکرێت و کۆدێکی ئەمنیی تایبەتیان پێدەدرێت

پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی تۆماری ساڵی رابردوویان هەیە دەتوانن تابلۆیەکی تایبەت وەرگرن. بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەکە…
Total
0
Share