باڵیۆزی گشتیی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، عێراق بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینییەوە و حكومەتەكەی سودانی بەشێوەیەكی یاساییانە كاردەكات.
ستیفن هێچن باڵیۆزی گشتیی بەریتانیا لە عێراق لە میانەی بەڕێوەچوونی دووەمین رۆژی كۆنفڕانسی وزەی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا حكومەتەكەی سودانی بەشێوەیەكی یاساییانە كار دەكات.
وتیشی، “بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو عێراق لە هەندێك بواردا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و هەنگاوی جددیشی بەرەو بەرەوپێشچوون ناوە”.
ئەوەشیخستەڕوو، پێویستە عێراقییەكانیش بیر لە وەبەرهێنان لە دەرەوەی وڵاتەكەیان بكەنەوە و وڵاتانی كەنداویش لە ئێستادا لە تێڕوانینێكی دیكەیان بۆ عێراق هەیە و دەستی هاوكارییكردنی بۆ درێژ دەكەن.