کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم باس لەوەشدەکات، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   15پلەى سیلیزى

دهۆک     : 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1  پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share