بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان: تاوەکو لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “تاوەکو لایەنە سیاسییەکان نەگەنە رێککەوتن پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە”.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تاوەکو لایەنەکان لە دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان نەگەنە رێککەوتن کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامنادرێت”.

وتیشی، “کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە کراوەیی ماوەتەوە کە بڕگەیەکی مابوو ئەویش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بوو”.

رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024 ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و کۆبوونەوەکە بە کراوەیی مایەوە.

بڕیاربوو رۆژی 22ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.

هەمان رۆژ محەمەد سڵێمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان دەستی لەکار کێشایەوە و ئازاد محەمەد ئەمین، لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بە سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share