بومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا

بومەلەرزەیەک لە سنووری عێراق – تورکیا روویدا و بەشێک لە هاوڵاتییانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک هەستیانپێکرد.

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر سنووری عێراق- تورکیا بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.8 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە لە دووری 60 کیلۆمەتر لە قەزای ئامێدی روویداوە و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە. دادوەر عومەر…
Total
0
Share