ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەگەر هەرێم داهاتی ناخۆی بۆ بەغداد بگەڕاندایەتەوە مووچەی مانگی 12 دووچاری گرفت نەدەبوو”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “لەدوایین کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی هەرێم لە بەغداد گفتوگۆی وردمان لەسەر بابەتەکان کرد، پێم وتن ئەگەر داهاتی ناوخۆتان بگەڕاندایەتەوە مووچەی مانگی 12 بەمجۆرەی لێنەدەهات”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هەرێم لە ساڵی 2013ەوە یاسای بودجەی نییە و دەبێت ئێستا یاسای بودجە پەیڕەو بکات، ئەو رێنماییانەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر خەرجی و داهات بڵاویکردنەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە راسپێردراوە ئەوە بکات”.