لە مێرگەسۆر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا

لە قەزای مێرگەسۆر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی ئەرکی ژمارەیەک پێشمەرگەی سوپای بارزان روویدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە قەزای مێرگەسۆر، بەهۆی شۆرتی کارەباوە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی ئەرکی ژمارەیەک پێشمەرگەی سوپای بارزان کەوتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی، تواندراوە ئاگرە کۆنتڕۆڵبکرێت.

دەشڵێت، رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share