میدیایەكی عێراقی وادەی ناردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشكرادەكات

میدیایەكی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە وادەی ناردنی مووچەی ئەم مانگە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم رادەگەیەنێت.

سایتی “بەغداد لیەوم” لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران رەوانە ناكات، تا لیستی ئەو فەرمانبەرانەی پێنەگات كە خانەنشین كراون.

وتیشی، “بڕیارە حكومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتوودا لیستەكان رەوانە بكات، دواتریش وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەی تایبەت بە مووچە لەماوەی تا 10ی شوباتی داهاتوو دەنێرێت”.

دوێنێ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گرنگه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سیستمی مووچه‌وە خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بگونجێنێت،

وتیشی، “مووچە لە ساڵی 2025 به‌هه‌ر شێوازێك بێت، نابێت وه‌ك رابردوو بێت، هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمیش ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت و نابێت بكرێته‌ بیانوو بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ و خه‌ڵكی كوردستان ببێته‌ قوربانی، بۆ ئه‌مه‌ش كاری باشكراوه‌ و ده‌رئه‌نجامی باشیشی هه‌بووه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share