رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – باوەنور پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمشەو هەینی لە سەر رێگای کەلار- باوەنور نزیک گوندی قولە سووتاو رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (نیسان پاتڕۆڵ و تویوتا بیکاشۆ ) روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بریندارەکان پێکهاتبوون لە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سێ لە سەرنشینەکانی پاتڕۆڵەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە فریاکەوتنی شەهید هەژار کران”.

ئاشکراشیکرد، “لە لایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت. عیماد جەمیل،…
Total
0
Share