کەشناسیی عێراق: لە بەیانیی ئەمڕۆوە پێنج بومەلەرزە لە هەرێم روویانداوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا پێنج بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە سنووری خانەقین، کەلار و کفری روویانداوە.

 

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرەزەزانیی عێراقدا هاتووە، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا پێنج بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە سنووری خانەقین، کەلار و کفری بە گوڕی جیاواز روویانداوە.

 

ئاشکراشیکرد، بەهێزترین بومەلەرزەیان گوڕەکەی 4.8 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لاوازترینیشیان گوڕەکەی 2.8 پلە بە پێوەری رێختەر بووە.

ئەو سنوورەی بومەلەرزەکان تێیدا روویداوە، بە ناوچەیەکی چالاکی بومەلەرزە ناسراوە لەنێوان سنووری عێراق و ئێراندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share