بڕیاری لێخۆشبوونی باج و سزای دارایی بۆ توێژێک دەرچوو

وەزارەتی دارایی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ باجی ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد، کە سەردانی فەرمانگەکانی باجیان نەکردووە و غەرامەیان بۆ تۆمارکراوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیار دراوە بە دێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە تازە دامەزراون و نەیانتوانیووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج بکەن، بە مەبەستی خۆتۆمارکردن و کردنەوەی دۆسییە بۆیان، تا 30ی6ی 2025.

هەربەپێی نووسراوەکە، هەر سزایەک یان باجێکیان لەسەر بێت، لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت، بەڵام دوای 30ی6ی 2025 دەرفەتی دیکەیان پێنادرێت.

لەبەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو کۆمپانیایانەی دامەزراون و دۆسیەی باجیان نەکردووەتەوە و بەپێی یاسا مانگانە لەنێوان 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکران، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە و لێخۆشبوون لە سزاکانیشیان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share