پێشبینیدەكرێت مانگی 3 و 4 بڕی باران زۆرباش بێت

سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “بەهۆی بەفربارینی كەمی ناوچە شاخاوییەكان لە شەپۆلی پێشوو و جێگیربوونی ناوچەیەكی پەستان بەرز وشكی و بێ بارانی لەناوچەكەمان درێژەی كێشا و ئەم بارودۆخە بۆ ماوەیەكی تر بەردەوامدەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، وەك لە سەرەتای وەرزی بارانباریندا باسمان كرد لەئەنجامی كۆتاییدا بڕی بارانی ئەمساڵ لە زۆر ناوچە لەپارساڵ زیاتر دەبێت، كێشەكە ئەوەیە لە بەشێكی زۆری گەرمیان هەندێك شەپۆلەكانی مانگی 12 و 1 لاوازبوون و مەودای نێوان شەپۆلەكان زۆربوو بۆیە ئەگەر هەیە هەندێك بەروبوومی كشتوكاڵی لە ناوەڕاست و باشووری گەرمیان زیانی بەربكەوێت، بەڵام ئەو گەنم و جۆیانەی لە سەرەتای مانگی 11 لە پێش بارانی پەڵە وەشێنران بێ كێشەدەبن.

ئاشكراشیكرد،هەرچەندە ئەگەر هەیە مانگی دوو بڕی باران كەم بێت، بەڵام ئەگەر هەیە بە بەراورد بە مانگی یەك باشتربێت و پێشبینیدەكرێت مانگی 3 لەگەڵ مانگی 4 بڕی باران زۆرباش بێت و بەم هۆكارەش ئەگەر زۆرە بڕی بارانەكە بە بەراود لەگەڵ پارساڵ لە زۆر شوێن زیاتربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share