نوێترین زانیاریی لەبارەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەپێی یاسای هەڵبژاردن پێویستە 45 رۆژ بەر کۆتاییهاتنی ئەم خولەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 12 ی ساڵی 2018 ی هەڵبژاردنەکان، دەسەڵاتی دیاریکردنی بەرواری هەڵبژاردن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

وتیشی، پێویستە ئەو ماوەیەی دیاریدەکرێت بۆ هەڵبژاردن کەمترنەبێت لە 45 رۆژ لە کۆتاییهاتنی ئەم خولەی پەرلەمان.

جەختیشیکردەوە، لە رێکەوتی 9 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022 خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکردووە، بەو پێیەش پێویستە بەر لە 25 ی تشرینی دووەمی 2025، بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری…
Total
0
Share