هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
سبەینێ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەیە.
ئاماژە بەوەشدراوە، هاکان فیدان لە درێژەی سەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.