پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “خانەنشینبوونی بە کۆمەڵی فەرمانبەرانی خاوەن ئەزموون کارەساتە”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “ئەو سەرمایە مرۆییە ئەزمووندارەی هەمانە ئەو نەوانەن کە ئێستا خانەنشین دەکرێن و ئەوەش گرفت و بۆشایی گەورە دروستدەکات”.
وتیشی، “ئەو بۆشاییە تەنها بەوە پڕنابێتەوە کە فەرمانبەری نوێ دابمەزرێن، چونکە دەرچوون لە زانکۆ بەو مانایە نییە بتوانیت بە سەرکەوتوویی کاربکەیت، چونکە هەر دامەزراوەیەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە راهێنان و پەرەپێدانە”.
بە بڕوای پارێزگاری سلێمانی، “ئەو کەسانەی خانەنشین دەکرێن بە ئەزموونی چەند ساڵەیان توانیویانە بەم بارودۆخە ناهەموارەی کارگێڕی و ئابوری و یاساییەوە دامودەزگاکان بەڕێوەببەن، بۆیە نەمانی ئەوان و نەبوونی جێگرەوەیان کارەساتە”.