مەرجێك بۆ ئەنجامدانی حەج لە ئەمساڵدا دیاریدەكرێت

حەج و عومرەی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ هاتووەتەوە پێویستە پشكنینی توانای جەستەیی ئەنجامبدەن.

نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2025 دەرچووە، سبەی یەکشەممە 26ی كانونی دووەم سەردانی بنكە تەندروستییەكان بكەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنینی توانای جەستەیی.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر حاجییەک ئەو فۆرمە پڕنەکاتەوە، ڤیزا لە پاسپۆرتەکەی نادرێت و ناتوانێت بچێتە حەج.

ناوی ئەو بنكە تەندروستییانەی بۆ پشكنین دیاریكراون بریتین لە:

1- بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی.
2- بنکەی تەندروستیی برایەتی.
3- بنکەی تەندروستیی ئازادی.
4- بنکەی تەندروستیی نازدار بامەرنی.
– بنکەی تەندروستیی شەقڵاوە، تایبەتە بە حاجییانی سنووری شەقڵاوە و دەوروبەری.
– بنکەی تەندروستیی کۆیە، تایبەتە بە حاجییانی کۆیە و تەقتەق و دەوروبەری.

حەج و عومەری هەولێر داواشدەكات، لە کاتی سەردانی بنکەی تەندروستی، پێویستە حاجییان ئەم بەڵگەنامە فەرمییانەیان پێبێت:
1- دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ (معامله)
2- کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
Total
0
Share