ئۆقیانووس و کیشوەرێکی نوێ لەسەر رووی زەوی دەردەكەوێت

زانایان هۆشداریدەدەن لەوەی كیشوەری ئەفریقا رووبەڕووی هەڵوەشانێكی خێراتر لەوەی پێشبینی دەكرا دەبێتەوە، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی ئۆقیانووس و كیشوەرێكی نوێ دەهێنێتە ئاراوە.

دروستبوون و گەورەبوونی درزێك بە درێژیی 35 میل (زیاتر لە 56 كیلۆمەتر) لە بیابانەكانی ئەسیوبیا لە ساڵی 2005ەوە، هۆكاری ئەو هۆشدارییەی زانایانە. كە ساڵانەی نزیكەی (0.0127 مەتر) زیادەدەكات، ئەمەش پرسیاری دەربارەی ئایندەی جیۆلۆجیی كیشوەرەكە هێناوەتە ئاراوە.

سەرەتا زانایان پێیانوابوو لێكجیابوونەوەكە ملیۆنان ساڵ دەخایەنێت، بەڵام پرۆفیسۆر كین ماكناڵد، مامۆستای زانكۆی كالیفۆرنیا لە سانتا باربرا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی رایگەیاند، دابەشبوونەكە لە ماوەی ملیۆنێك بۆ پێنج ملیۆن ساڵدا روودەدات.

ئەم دابەشبوونە دەرگا لە بەردەم ئەگەری دەركەوتنی ئۆقیانووس و كیشوەرێكی نوێ لەسەر رووی زەوی دەكاتەوە.

ماكناڵد وتی، “ئەوەی روودەدات ئەوەیە كە ئاوی زەریای هندی رۆدەچێتە ناو دۆڵی (الصدع) لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا”. ئاماژەشیدا ئۆقیانووسە نوێیەكە قوڵ دەبێت وەك ئۆقیانووسی ئەتڵەسی، ئەگەر رۆچوونی ئاو بۆ ناوچەكە بەردەوام بێت.

درزەكە بە سۆماڵ، كینیا، تەنزانیا و نیوەی ئەسیوبیادا درێژدەبێتەوە و، پێشبینی دەكرێت بگۆڕێت بۆ كیشوەرێكی نوێ.

سەرەڕای ئەوەی پرۆسەكە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت، بەڵام زانیان پێیانوایە شایەنی گرنگیپێدانە، بەهۆی قەبارەی گەورەی كیشوەری ئەفریقاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share