مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە قسەكانی گیێر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین كە ئامانج لێی سەركەوتنی قۆناغی راگوزەری سیاسیی سوریایە و دەشڵێت، “تێكەڵكردنی هێزەكانمان پێویستی بە میكانیزمێكی باش هەیە”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، پەیامێكی لە ئێكس بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دۆسیەی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا و تێكەڵكردنی هێزەكانیان لەگەڵ پەیكەری دەوڵەتی سوریا پێویستی بە میكانیزمێكی باش هەیە كە رێگا بۆ تێروانینێكی نیشتمانیی گشتگیر خۆشبكات.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “پێویستمان بە حكومەتێكە كە نوێنەرایەتیی هەمووان بكات و دەستوورێكی دادپەروەرانەی هەبێت كە مافەكان دەستەبەربكات و دادپەروەری و یەكسانی بەدیبهێنێت”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، پێشتر گیێر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوایكردبوو، دەرفەت بدرێتە ئەحمەد شەرع و هەسەدە لەسەر میكانیزمی پێكەوەكاركردنیان رێكبكەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێژەییە نەك زانستی.. عەبدوڵا حاجی مەحمود لەبارەی دەنگۆی دەرنەچوونیەوە ڕوونكردنەوە دەدات

عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەبارەی ئەنجامەكانی ناوبراوەوە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكراونەتەوە، دەڵێت، “لە قۆناغی 12ی…
Total
0
Share