رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان: پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، رایگەیاند، “پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن”.

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پەلاماردانی رۆژنامونووسان لە لایەن پاسەوان و خەڵکی مەدەنی بووەتە دیاردەیەکی ترسناک و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئازادیی راده‌ربڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ ئه‌م دیارده‌‌ دزێوه‌ دابنێن و گیانی رۆژنامه‌نووسان سه‌لامه‌ت بێت”.

ئەمڕۆ لە بەردەم كۆمپانیای كار لە شاری هەولێر کاتێک رۆژنامەنووسان سەرقاڵی کۆنگرەیه‌كی  رۆژنامەوانی بوون کە هاوڵاتییەك زەوییەكەی لەلایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو دەستی بەسەرداگیرابوو قه‌ره‌بوو نه‌کراوەتەوە ‌و لەسەر ئەو بابەتە قسەی كرد، رۆژنامەنووسان و لەنێویشیاندا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەلایەن چەند پاسەوانێکی کۆمپانیاكه‌ هێرشكرایه‌ سەریان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share