کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارینی نمەباران و بەفر لە چەند ناوچەیەک هەیە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمەباران و بەفر لە چەند ناوچەیەک هەیە و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پلەی گەرمیش بەزردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بە گشتى ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە سنوورییەکان هەیە، پلەی گەرمی لە تۆماری دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەی هەینى ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13پلەى سیلیزى

دهۆک :14 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ :14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردبوو کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share