یەكێكیان دایكی منداڵەكەیە
پۆلیسی هەڵەبجە دوو كەسی دەستگیركرد منداڵێكیان ڕفاندبوو

ژنێك بە هاوكاریی پیاوێك، منداڵە ساواكەی خۆی ڕفاندووە و لە بەرامبەر ئازادكردنیدا داوای پارەی لە هاوسەرەكەی كردووە، هەردوو ڕفێنەرەكە دەستگیركران و منداڵەكە ڕادەستی باوكی كرایەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە كەمێك لەمەوبەر بەڕێوەچوو، بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، منداڵەكە لە فەلوجە ڕفێندراوە و لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا فڕێدرابوو، دایكی و پیاوێك منداڵەكەیان ڕفاندبوو، دواتر هەردووكیان لە لایەن پۆلیسی هەڵەبجەوە دەستگیركراون.

منداڵەكە تەمەنی 18 مانگە، دایك و باوكی ناكۆكییان هەبووە و مەبەست لە ڕفاندنی، وەرگرتنی پارە بووە لە باوكەكە بەرامبەر بە ئازادكردنی منداڵەكەی، بەڵام بەهۆی دەستەبەرنەبوونی پارەكەوە ڕفێنەران منداڵەكەیان لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا فڕێداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، دوو ڕفێنەرەكە دەستگیركراون و باوكی منداڵەكە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و منداڵەكەی ڕادەستكراوەتەوە، ڕفێنەرەكانیش ڕادەستی پۆلیسی فەلوجە دەكرێنەوە بە مەبەستی دادگاییكردن، بەڵام باوكی منداڵەكە سكاڵاكەی دژی هاوژینەكەی كە یەكێكە لە ڕفێنەران كشاندووەتەوە و سكاڵای سەر تۆمەتباری دووەم بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر بڵاوكردەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “لەم رۆژانەدا هەواڵێک…
Total
0
Share