ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بۆ دەنگدان بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە زیاتر لە 100 واژوو کۆکرایەوە”.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی دەنگدانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵمانداوە زیاتر لە سەد واژوو کۆبکەینەوە”.
باسی لەوەشکرد، “بەردەوامین و گەشبینین کە دەنگدان بخرێتە بەرنامەی کارەوە “.