ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بە تێپەڕاندنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، ناکۆکیی رەگەزی و نەتەوەیی نامێنێت”.
د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، “خۆشحاڵم بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمان کە دەیان ساڵە ستەم لەو دوو نەتەوە رەسەنە دەکرێت و بە ناحەق زەویەکانیان داگیرکرابوو”.
وتیشی، “بە تێپەڕاندنی ئەو یاسایە بەشێکی زۆری پرۆسەی تەعریب لەشاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان كە دەستکەوتی رژێمی پێشوو بوو چارەسەردەبێت و چیتر ناکۆکییە رەگەزی و نەتەوەییەکان نامێنن”.