هۆكاری دواخستنی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێك هۆكاری دواخستنی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئاشكرادەكات.

موختار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە، بەهۆی ناردنی هەموارێكی نوێیە لەلایەن حكومەتەوە، جیاواز لەو هەموارەی پێشتر نێردراوە.

وتیشی، “هەموارە نوێیەكە پێویستی بە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نوێیە لەنێو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبەر ئەم هۆكارە دەنگدان لەسەری دواخرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەموارە نوێیەكە لە چەند رۆژی كەمی داهاتوودا”.

هەمواری یاسای بودجە بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێم و تێچووی دەرهێنانی لەخۆدەگرێت.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر هەمواری یاسای باری كەسێتی، گەڕانەوەی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی بە یەك پاكێج، دواتریش دانیشتنەكە بۆ كاتێكی دیكە هەڵگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share